Kurdistan
کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 10/3/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە سبەی یەکشەممە 11/3/2018، لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە کەرکووک لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی تۆز و خۆڵێکی کەم.