TR KU SO
FB X
Kurdistan

پێشەوا هەورامانی: دانبەخۆداگرتنی حکوومەت و هاووڵاتییان بەرامبەر بەغدا سنووردارە

Navas Jan
Admin
📅 14 Aralık 2023 15:31

پەیامی کورد... پێشەوا هەورامانی: دانبەخۆداگرتنی حکوومەت و هاووڵاتییان بەرامبەر بەغدا سنووردارە

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە خواستێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەن بەغداوە نابینین.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2023، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند: "لە دوای سەری ساڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا بۆ چارەسەری بنەڕەتی دەچێتە بەغدا."

گوتیشی: "ئەوەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکرێت دژی بنەماکانی رێککەوتن و هاوبەشییە."

گوتەبێژی حکوومەت راشی گەیاند: "خواستێکی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەن بەغداوە نابینین، دانبەخۆداگرتنی حکوومەت و هاووڵاتییانیش بەرامبەر بەغدا سنووردارە."

Paylas: