TR KU SO
FB X
Kurdistan

پاسه‌وانێكی تایبه‌تی د.نجمه‌دین كه‌ریم ڕفێندرا

📅 17 Mart 2018 22:51

شەوی رابردوو لەگەڕەکی حووڕییەی شاری کەرکووک، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دووبرایان بە ناوەکانی عومەر عەزیز و ئاکام عەزیز رفاند و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە.

 یەکێک لە ڕفێنراوەکان خاوەن کلینیکی پزیشکییە و کارمەندی نەخۆشخانەی ئازادییە ئەوی تریان پێشووتر پاسەوانی دکتۆر نەجمەدین كه‌ریم بووە و دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە  وازی هێناوە.

جگە لە ڕفاندنی ئەو دووبرایە سووکایەتییەکی زۆریش بەخێزان و کەسووکاریان کراوەو بە شەق و زللـە لە برایەکیشیان داوە.

 

Paylas: