TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەوکەت بەربوھاری: خاڵی سنووریی پێشابوور بەردەوام کراوەیە

📅 05 Şubat 2018 14:53

بەرپرسی خاڵی سنووری پێشابوور ده‌ڵێ، خاڵی سنووریی پێشابوور بەردەوام کراوەیە و ھاوکارییش بە بەردەوامی بۆ ڕۆژاوای کوردستان و تەنانەت ناوچەکانی دیکەی سووریایش ڕەوانە دەکرێت.

لە ھەندێک میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاو دەکرێتەوە، کە گوایه‌ خاڵی سنووریی پێشابوور بۆ گەیاندنی ھاوکاری بۆ ڕۆژاوای کوردستان داخراوە و، ڕێگە بە گەیاندنی ھاوکاری نادرێت لە ڕێگەی ئه‌و خاڵه‌ سنوورییه‌وه‌، بەتایبەت ئێستا کە هێرش بۆ سه‌ر عەفرین هه‌یه‌ و خەڵکیش پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە.

لەمبارەیەوە بەرپرسی خاڵی سنووریی پێشابوور، شەوکەت بەربوھاری، ڕایگەیاند: "خاڵی سنووریی پێشابوور بەردەوام بە ڕووی ڕۆژاوای کوردستاندا کراوەیە و، بەردەوامیش ھاوکارییان بۆ ڕەوانە دەکرێت و بەشەو و ڕۆژ ھاوکارییان بۆ ڕەوانە دەکرێت. نزیکەی٣٠ ڕێکخراوی خێرخوازی بە ھەماھەنگی و پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕەوانە دەکەن و جگە لە ڕۆژاوای کوردستان بۆ ڕەقە و مەنبەج و دێرەزوور و شارەکانی دیکەی سووریاش ڕەوانە دەکرێت."

شەوکەت بەربوھاری گوتیشی: "ھەرچیی پێداویستی ھەیە لە خواردن و خواردنەوە و پێداویستیی پزیشکی و تەنانەت کارەبایش، بۆ ڕۆژاوای کوردستان ڕەوانە دەکرێت و ھیچ ڕێگرییەکیش نییە."

سەبارەت بە عەفرینیش، بەربوھاری گوتی: "عەفرین لە ئێمەوە دوورە و ڕێگە بۆ ئەو شارە نییە لای ئێمە، چونکە لە نێوان حەلەب و عەفرین ڕێگا نییە، بۆیە تا ئێستا ھیچ ئاوارە و برینداری ئەوێ بۆ ئێمە نەھاتوون.

Paylas: