سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه
پەیامی کورد ... سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه
نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، دۆخی هه‌نووکه‌یی و دوایین پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ی تاوتوێ کرد و هه‌ردوولا بیروڕایان له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ندار به ئێستا و داهاتووی ناوچه‌که‌وه، تاوتوێ کرد.
له دووه‌مین ڕۆژی سه‌ردانی بۆ قه‌ته‌ر و له چوارچێوه‌ی به‌شداریکردنیدا له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی سه‌ره‌کی کۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ له ده‌وحه، له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ میر ته‌میم بن حه‌مه‌د بن خه‌لیفه ئال سانی، میری قه‌ته‌ر، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣٠/١٠/٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، هه‌روه‌ها باسێکی ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری له هه‌رێمی کوردستان و عێراق پێشکه‌ش کرد.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا باڵیۆزی عێراق له ده‌وحه و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوون.