Kurdistan
سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی له میری نوێی ئێزدییان ده‌كات
پەیامی کورد ... بەبۆنەی دەستنیشانکردنی بە میری کوردانی ئێزدی، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی میر حازم ته‌حسین به‌گ كردوووه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز میر حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزدییان
سڵاو و ڕێز
به‌بۆنه‌ی ده‌ستنیشانكردنتان وه‌ك میری ئێزدییان، به گه‌رمی پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م خوشك و برایانی كوردی ئێزدی ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
كوردی ئێزدی، پێکهاتەیەکی ڕەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و هیوادارم له ئه‌ركی نوێتاندا به باشترین شێوه خزمه‌تی ئه‌و خوشك و برایانه‌مان بكه‌ن و ئێمه‌ش هاوكار و پشتیوانتان ده‌بین.
مسعود بارزانی
٢٧ـی٧ـی٢٠١٩