سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆ بووه‌وه
پەیامی کورد... سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا كۆ بووه‌وه
پاش ئه‌وه‌ى به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته ئه‌ڵمانيا، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2023/6/26 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رلين له‌گه‌ڵ خاتوو سڤينيا شوولتز، وه‌زيرى هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدانى ئه‌ڵمانيا و سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونهوهکهدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌ردوولا له بواره جياكاندا، دۆخى شه‌نگال و ئێزدییان و ئاواره په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد، خۆشحاڵيى خۆیشى به ڕێككه‌وتنه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى نێوان ئه‌ڵمانيا و عێراق ده‌ربڕى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى دووپات كرده‌وه بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا.
خاتوو سڤينيا شوولتز، به‌رده‌واميى پشتگيرى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاريكارى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی به تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه پێويستن وه‌ک وه‌به‌رهێنان و مه‌شق و ڕاهێنان له بواره جیاکاندا و فره‌چه‌شنکردنی ئابووری به شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیده‌ر و هاوته‌ریب بێت له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاریگه‌رییه‌کانی گۆڕانی که‌شوهه‌وا له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.
هەر ئەمڕۆ لە بەرلین، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو فرانسيسكا برانتنه‌ر، سكرتێرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ئابووريى ئه‌ڵمانيا كۆ بووه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا که به ئامابوونی باڵوێزی عێراق له به‌رلین به‌ڕێوه چوو، هه‌ردوولا باسيان له ئاڵنگارییه‌کانی به‌رده‌م عێراق كرد بە تایبەتی له گۆڕینى كه‌شوهه‌وا و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاو و وشهكهساڵى و به‌بیابان بوون كه هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كه‌ن عێراق پێويستييان به پشتيوانى و يارمه‌تى و شاره‌زایی ده‌ره‌کی هه‌بێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى هه‌بوونى به‌رنامه‌يه‌كى تۆكمه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئاڵنگارییانه له عێراق و له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستى و گرنگيى يارمه‌تيدانى عێراق كرده‌وه به تایبه‌تی له بواری وزه‌ی نوێ و که‌مکردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به نه‌وت و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانی ئه‌ڵمانی له عێراق و هه‌رێمی کوردستان.