TR KU SO
FB X
Kurdistan

شارەوانی هەوڵیر پێش دەست پێکردنی دەوامی فەرمی ئەم ڕێکارانەی دەستپێکرد

سارا
Yazar
📅 06 Mayıs 2020 18:40

پەیامی کورد     ...    شارەوانی هەوڵیر پێش دەست پێکردنی دەوامی فەرمی ئەم ڕێکارانەی دەستپێکرد

سەرۆكی شارەوانی هەولێر رایگەیاند : دوای بڕیاردان بۆ كردنەوەی فەرمانگەكان و دەستپێكردنەوەی دەوامی حكوومی، هەڵمەتێك بۆ ڕشاندنی فەرمانگەكان دەستی پێدەكرێت و هەموو فەرمانگەكان دەڕشێندرێن، كە هەر ئەم هەفتەیە هەڵمەتەكە دەست پێدەكات.

عەبدۆلواحید ئەحمەد، سەرۆكی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند : "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە كە دەوامی فەرمانگە حكوومییەكان لە هەفتەی داهاتوودا بە فەرمی لە هەموو دام و دەزگاكان دەست پێبكاتەوە، ئێمەش وەكوو شارەوانی هەولێر هەڵمەتێك دەست پێدەكەین بۆ رشاندنی هەموو فەرمانگەكان و تەعقیمكردنیان بۆ پاراستن و سەلامەتی فەرمانبەران".

سەرۆكی شارەوانی هەولێر ووتیشی: "ئێمە پێشتریش ئەو فەرمانگانەی كە دەوامیان تێدا دەكرا، بەردەوام ڕشاندنمان بۆ كردوون، بەڵام هەڵمەتی ئەمجارە گشتی دەبێت و هەموو فەرمانگەكان دەگرێتەوە، چوونكە دەوام لە سەرجەم فەرمانگەكان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام چاوەڕێی رێنمایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین".

Paylas: