TR KU SO
FB X
Kurdistan

شارەوانی سلێمانی ئامادەیی خۆی بۆ ئەگەر لافاو راگەیاند

نەهرۆ
Editor
📅 07 Mayıs 2018 18:45

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى پلانى خۆى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەگەرى لافاو بەهۆى باران بارینەوە ڕاگەیاند و داواى هاوکاریش لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکات.

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ، سامان مەحمود جێگرى سەرۆکى شارەوانى سلێمانى ڕایگەیاند، کە هەرچەندە دروستبوونى لافاو کارەساتێکى سروشتییە و لە وڵاتانى پێشکەوتووش ڕوودەدات، بەڵام ئەوەندەى لەسەر شارەوانییە کە ڕێوشوێنی پێویست بۆ مەبەستى هەر ئەگەرێکى لافاو بگرینەبەر.

دەشڵێت، بۆ هەر ئەگەرێکى لافاو تەواوى تیمەکانمان لە ئامادەباشیدایە و لەکاتى هەر حاڵەتێکى نەخوازراویشدا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندى بەو ژمارانەوە بکەن کە بڵاودەکرێنەوە.

جێگرى سەرۆکى شارەوانى سلێمانى، داواشى لەهاووڵاتیان کرد لە ئەمڕۆوە دەستبکەن بە پاککردنەوەى ئاوەڕۆى ماڵەکانیان لەگەڵ پاککردنەوەى کۆڵانەکانیان لەو جۆرە پاشماوانەى کە نزیکن لە مەنهۆڵ و ئاوڕێژەکان بۆ ئەوەى بەئاسانى ئاوى باراناو بڕۆنە نێو ئاوەڕۆکانەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە باران بارین لەشەوى دووشەممە لەسەر سێ شەممە لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێم دەست پێ دەکات و بەرەبەیانى رۆژى سێ شەممە لە تەواوى ناوچەکانى هەرێم باران دەبارێت .

Paylas: