شەش لایەنی ناڕازی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیندراوێک بڵاو دەکەنەوە
هەرشەش لایەنی گۆڕان و هاوپەیمانی و شیوعی و کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی دوای کۆبوونەوەیان لەهەولێر داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەن.
دەقی راگەیاندنەکە
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ڕاگه‌یانراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی 6 لایه‌نی سیاسی كوردستان
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14/5/2018 (6) لایه‌نی سیاسی كوردستانی له‌سه‌ر ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م له باره‌گای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندن و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له باره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ( 12/5 ) دا ئه‌نجام درا. به داخه‌وه پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنیه‌كه رووبه‌رووی ده‌ستێوه‌ردان و ساخته‌كاریه‌كی به‌رنامه بۆ دارێژراوی پێش وه‌خته بۆته‌وه، دوای تاوتوێكردنی پرۆسه‌كه كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م چه‌ند بڕیاره‌ی خواره‌وه :
1. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان وكۆی پرۆسه‌كه به هۆی زه‌وتكردنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ودزینی ده‌نگه‌كانیان
- داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان له ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تی به‌زووترین كات .
- ئامانجی راسته‌قینه‌ی لایه‌نه‌كانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه بریتی یه له به‌رگریكردن و گه‌ڕانه‌وه‌ی استحقاقی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان .
- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو رێكاره سیاسی و یاسایی و مه‌ده‌نیه‌كان ده‌گرینه به‌ر دوور له هه‌موو جۆره توند و تیژیه‌ك .
- پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌م (6) لایه‌نه بۆ به‌دواداچوون و گێرانه‌وه‌ی ده‌نگه دزراوه‌كانی جه‌ماوه‌ر و ده‌رگاش كراوه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌ر لایه‌نێكی تری سیاسی كه ئاماده‌بێت به‌رگری له مافی ده‌نگده‌رانی گه‌له‌كه‌مان بكات
- داوا له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین به خێرایی به‌ده‌م داوا كاریه‌كانمانه‌وه بێت
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان
حزبی شیوعی كوردستان