TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەش پرۆژەی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

Navas Jan
Admin
📅 13 Haziran 2022 19:06

پەیامی کورد... شەش پرۆژەی ئاو لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە دەوروبەری پارێزگای هەولێر، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی گوژمەیەک بۆ جێبەجێکردنی شەش پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری هەولێر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوژمەکە لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێرە بۆ جێبەجێکردنی ئەم شەش پرۆژەیەی خوارەوە خەرج دەکرێت:

- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی کەوەرتیان، بەشی خواروو، ناحیەی هیران.

- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی خدرجیجە لە ناحیەی دیبەگە.

- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گەڕەکی ئازادی لە کۆمەڵگەی شاخۆڵان، لە مەلائۆمەر.

- پرۆژەی تۆڕی ئاوی گوندی دۆری لە هیران.

- پرۆژەی کۆمەڵگەی شاخۆڵان، فەرمانگەی مەلا ئۆمەران.

- پرۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی کۆلەکا، پیران.

Paylas: