پێشبینی وادهی بارانبارین ههوره تریشقه ئاشكرادهكرێت
پەیامی کورد... پێشبینی وادهی بارانبارین ههوره تریشقه ئاشكرادهكرێت
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی ھەڕەمەکی دەبێت.
ئهمڕۆ سێ شهممه 4 ی تشرینی یهكهم_ی 2022 ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆی ژێر گەرم و وشک لەسەر کەشی ناوچەکان لەسبەی چوارشەممەوە 5 تشرینی یەکەمی 2022 تاوەکو ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە کاریگەری گەرما لەسەر ناوچەکان زیاد دەبێت بەرێژەی دوو پلەی سەدی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکان بەرزدەبێتەوە، بە گشتی ئاسمانی ناوچەکە لەم مەودایەدا بەزۆری ساماڵ و ھەندێک کات ھەورێکی کەمی دروست دەبێت".
ئاماژهی بهوهش كردوه "لە ناوەراستی ھەفتەی ئایندەوە رێکەوتی 9 تشرینی یەکەمی 2022 بەدواوە لەئەنجامی ھاتنە خوارەوەی بارستە ھەوایەکی سارد لەناوچەکانی ھەرێمدا دەستپێدەکات بەرێژەی پێنج تاوەکو شەش پلەی سەدی پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا نزم دەبێتەوە".
ئهوهشی خستهڕوو "لەرۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە کەشی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کورت ناسەقامگیر دەبێت بەھۆی ھاتنی بڕێک شێ لەدەریای ناوەراستەوە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی ھەورە تریشقە و بارانی ھەرەمەکی لەبەشێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و باکووری پارێزگای ھەولێر، ھەروەھا چالاکبوونی خێرایی با و خۆڵبارینیش لەئارادا دەبێت".