TR KU SO
FB X
Kurdistan

شه‌پۆلێكی توندی سه‌رماو سۆڵه‌ به‌ڕێوه‌یه‌

Navas Jan
Admin
📅 27 Mart 2023 19:41

پەیامی کورد... شه‌پۆلێكی توندی سه‌رماو سۆڵه‌ به‌ڕێوه‌یه‌

ماڵپه‌ڕی ئه‌كواوێزه‌ری جیهانی ئاشكرایده‌كات، شه‌پۆلێكی توندی سه‌رماو سۆڵه‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

ماڵپه‌ڕی ئه‌كواوێزه‌ری جیهانی بڵاویكردۆته‌وه‌ ، كه‌ شه‌پۆلێكی توندی سه‌رماو سۆڵه‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌:-

ڕۆژی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ روو له‌ نزمبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری تاوه‌باران و نمه‌ بارانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ماڵپه‌ره‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو ،ڕۆژی شه‌ممه‌ی دواتر له‌ هه‌ولێر پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت و ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له‌ سلێمانی و دهۆكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما بۆ سفر داده‌به‌زێت و ئه‌گه‌ری دروستبونی شه‌خته‌و به‌ستنی ڕێگاوبانی لێده‌كرێت.

Paylas: