TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆڵبارینەوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

Navas Jan
Admin
📅 16 Mayıs 2022 17:01

پەیامی کورد... کەشناسی هەرێمی کوردستان لەبارەی خۆڵبارینەوە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی لەبارەی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: جگە لە گەرمیان لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کاریگەری خۆڵبارین کەم دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە: لە ئەنجامی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری ڕۆژئاوای عێراقەوە دروست بوو کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای باو تۆز و خۆڵ کە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە سەرەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا پاشان بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵات هەڵکشا.

ئەوەشی خستە ڕوو: بۆیە پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری لە سەر ئەم ناوچانەش کەم ببێتەوە تەنیا ناوچەکانی گەرمیان نەبێت تاکوو بەیانی کاریگەری بە لاوازی دەمێنێتەوە

Paylas: