TR KU SO
FB X
Kurdistan

کەشناسی هەرێم رێژی باران بارینی بڵاوکردەوە

نەهرۆ
Editor
📅 23 Nisan 2018 16:41

بەگوێرەی راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لەماوەی (٢٤) کاتژمێری رابردوودا، لەهەولێر (٦) ملم، لەسلێمانى (٣٦) ملم ، لەدهۆک (٥١) ملم ، لەکەرکوک (٩) ملم و لەهەڵەبجەش (٤٨) ملم باران باریوە.

لەراگەیندراوەکەی کەشناسیدا ئاشکراشکراوە، کە لەئێستادا کۆی گشتى باران بارین لەهەولێر بووەتە (٣٢٠) ملم، لەسلێمانى بووەتە (٦٩٨)ملم، لەدهۆک بووەتە (٣٦٦)ملم، لە کەرکوک بووەتە (٢٣٩)ملم و لە هەڵەبجەش گەیشتووەتە (٤٥٥)ملم  .

بڵاوکردنەوەی رێژی باران بارین لە پاش ئەوە دێت، کە دوێنێ (٢٢)ی نیسان، شەپۆلێکى باران بارینی بەخوڕ هەرێمى کوردستانی گرتەوە  و لە هەندێک ناوچە تەرزە باری، بەراورد بەساڵانی ڕابردووش ڕێژەى باران بارین لە هەرێمی کوردستان زیادیکردووە.

Paylas: