TR KU SO
FB X
Kurdistan

شوانێکی بێ تاوانی ڕۆژهەڵاتی بە خۆمپارەی سوپای پاسداران شەهید کرا

سارا
Yazar
📅 19 Temmuz 2020 17:44

پەیامی کورد     ...   شوانێکی بێ تاوانی ڕۆژهەڵاتی بە خۆمپارەی سوپای پاسداران شەهید کرا

شوانێک بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار گیانی لەدەست دا.

دوێنی شەممە ١٨ی جووڵای ٢٠٢٠ ، شوانێک بە ناوی "ڕەسووڵ باکەند" کوڕی "عەبدوڵڵا" خەڵکی گوندی "بازرگان" سەر بە شاری پیرانشار، بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە خومپارەی سوپای پاسدارانەوە گیانی لەدەست دا و شەهید بوو

ئەو شوانە کوردە لە کاتی لەوڕاندنی مەڕ و ماڵات لە سنووری پیرانشار، بوو بە قوربانی خومپارەکانی سوپای پاسداران.

"ڕەسووڵ باکەند" خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

تەرمی ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی لەدایکبوونی ئەسپەردەی خاک کرا.
 

Paylas: