TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتی فڕۆکەی نێوان سنە و سلێمانی دەکرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 23 Ağustos 2022 17:59

پەیامی کورد... گەشتی فڕۆکەی نێوان سنە و سلێمانی دەکرێتەوە

ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی گەشتی فڕۆکەی نێوان شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سلێمانی دەکرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەزاری ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: گەشتی (تاران -سنە- سلێمانی) لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو ڕێک دەخرێت.

وتیشی: بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێرانیش هەر کاتێک کە شوێنگیرییەکانمان گەییشتە ئەنجام، ئامادەکاری بۆ دەکەین.

تا ئێستا گەشتی فڕۆکە لەنێوان فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ سنووری وڵاتی ئێران تەنیا بۆ شاری تارانی پایتەخت بووە و ئەمە یەکەم جارە بۆ فڕۆکەخانەیەکی دیکە گەشت ئەنجام بدرێت.

 

Paylas: