Kurdistan
گەشتیارێکی عەرەب لە بێخاڵ گیانی لەدەستدا
پەیامی کورد ... کاروان میراودەلی، ئەفسەری بەرگری شارستانی سۆران راگەیاند، کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێک بەناوی محەمەد بەندەر جابر لە دایکبووی ساڵی 1997، بەهۆی گرتنی وێنەوە لە بێخاڵ، کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
محەمەد بەندەر قوتابی قۆناغی سێیەمی ناوەندییە و خەڵکی بەغدایە، لەگەڵ خانەوادەکەی بۆ گەشت هاتونەتە هاوینەهەواری بێخاڵ لەسنوری رواندز، لەکاتی وێنەگرتندا لەبەرزایی بەربۆتەوە و گیانی لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران و رواندز تەرمەکەیان گواستۆتەوە پزیشکی دادی سۆران و دوای توێکاری رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.