TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتە ئاسمانییەكانی سلێمانی – تاران دەستپێدەكاتەوە

نەهرۆ
Editor
📅 22 Nisan 2018 12:47

بەوتەی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەتاران، بڕیارە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و تاران دەستپێدەكاتەوەو چاوەڕوانیش دەكرێت لەم هەفتەیەكدا كارەكان كۆتایی بێت.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێم لەتاران راگەیاندووە، کە بڕیاری سیاسی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی نێوان ئەو وڵاتەو  فڕۆكەخانەی سلێمانی دراوەو تەنها كاری كۆمپانیان ماوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان.

دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت تا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو بڕیاری كۆمپانیای بواری فڕۆكەوانی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دەربچێت، چونكە كۆمپانیاكانی بواری گەشتوگوزار پێویستیان بەتەواوكردنی كارەكانیانە كە بوارەكانی خزمەتگوزاری گەشتە ئاسمانییەكان دەگرێتەوە.

Paylas: