TR KU SO
FB X
Kurdistan

"گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و ھەرێم دەستپێدەکاتەوە"

نەهرۆ
Editor
📅 15 Mart 2018 20:49

وتەبێژی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، کە پەیوەندییەکانی تاران و ھەولێر ئاساییەو لەداھاتووشدا بەردەوامی بەپەیوەندییەکانیان دەدەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، کە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و ھەرێم دەستپێدەکاتەوە.
دەشڵێت، لەئێستادا سنوورەکانی نێوان هەرێم و ئێران کراونەتەوەو پەیوەندییەکان ئاسایین و  لەچوارچێوەی عێراقێکی یەکگرتوودا بەردەوامی بەپەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەدەن.

Paylas: