TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکەنەوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Mayıs 2021 13:44

پەیامی کورد … گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکەنەوە

 

بریارە لە ئەمرۆ یەك شەممەوە ٢ی ئایار گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێبەكاتەوە.

 

بەپێی خشتەیەك كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە بریارە ئەمرۆ یەك شەممە كاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆ یەكەمین گەشتی ئاسمانی راستەوخۆی نێوان فرۆِكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران و بەپێچەوانەوە دەستپێدەكاتەوە.

 

شایەنی باسە دەستپێكردنەوەی ئەو گەشتانە لەكاتێكدایە لەمانگی ١٠ ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا ئەو گەشتانە راگیرابوون.

Paylas: