TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتی ئاسمانی نێوان ورمێ و هەولێر دەست پێ دەکات

Navas Jan
Admin
📅 30 Haziran 2022 21:04

پەیامی کورد... گەشتی ئاسمانی نێوان ورمێ و هەولێردەست پێ دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، گەشتی ئاسمانیی نێوان (ورمێ - هەولێر) لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شەهید باکریی ورمێوە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ میدیای ئێران لە زاری محەممەد عەلی قەراملکی بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە بڵاوی کردووەتەوە، "لە کاتی سەردانی پارێزگاری هەولێر بۆ ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەکێک لە خاڵەکانی لێکتێگەیشتنی نێوانمان دامەزراندنەوەی دەستپێکردنەوەی ڕاستەوخۆی گەشتی ئاسمانی لەنێوان (ورمێ - هەولێر) بوو".

ئەوەشی وتووە، "دەستپێکردنی گەشتی ڕاستەوخۆ لەنێوان فڕۆکەخانەی ورمێ بۆ هەولێر یەکێک لە داخوازییەکانی خەڵکی ئازەربایجانی ڕۆژئاوایە و بە ئاوڕدانەوە لە بەدواداچوونەکان یەکەم گەشت ١٣ی پووشپەڕ ئەنجام دەدرێت".

Paylas: