TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: پێشبینی هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار بۆ هەرێم دەکەین

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2023 19:11


پەیامی کورد... گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان: پێشبینی هاتنی ٢٠٠ هەزار گەشتیار بۆ هەرێم دەکەین


سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان راگەیاند، پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن. دەشڵێت، " ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ساڵی نوێدا".


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی راگەیاند، پێشبینی دەکەن بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵەوە، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەرێم بکەن.


ئاماژەی بەوەش کرد، لە هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێ دەستی پێکردووە و ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران لە ساڵی نوێدا.

ئەوەشی خستە روو، رێکاری پێوستیان بۆ رێگریکردن لە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو گرتووەتە بەر و هێڵێکی گەرمییان ئامادە کردووە بۆ وەڵامدانەوەی گەشتیاران و هاوکاری کردنیان لە هەر حاڵەتێکدا.

باسی لەوەش کرد، لە رۆژانی سەری ساڵدا پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەن بۆ ناوچە جیاوازەکانی هەرێم و چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە رۆژانی سەری ساڵدا رێکدەخرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوە لە سەری ساڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران لە وڵاتانی دراوسێ و شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان سەردانی هەرێم دەکەن.

Paylas: