TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی.. بەبڕی زیاتر لە ۵ ملیار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

Navas Jan
Admin
📅 15 Kasım 2020 19:13

پەیامی کورد ... سلێمانی.. بەبڕی زیاتر لە ۵ ملیار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت

 

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی جێبەجێكردنی پرۆژەیەك بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار رادەگەیەنێت.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەڕایەتییەكە و بەمەبەستی بەرزكردنەوەی توانای دابەشكردنی كارەبا و كەمكردنەوەی بارزۆری لەسەر فیدەرەكان و بە ‌سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی كارەبا و بەبڕی زیاتر لە پێنج ملیار دینار، پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت.

 

پرۆژەكە بریتییە لە دانان و كڕینی 3 وێستگەی مۆبایلی 25MVA/132/11 KVA   بۆ سلێمانی و چەمچەماڵ و سەیدسادق.

 

پرۆژەكەش لەلایەن كۆمپانیایەكەوە جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لەماوەی (400) رۆژدا تەواوببێت.

Paylas: