Kurdistan
سلێمانی/ دوو کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستبەسەر کران
پەیامی کورد ... سلێمانی/ دوو کەس بە دۆلاری ساختەوە دەستبەسەر کران
پۆلیسى سلێمانى دەستبەسەر کرانی دوو تۆمەتبارى بە هەزاران دۆلارى ساختەوە راگەیاند.
پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، دواى لێکۆڵینەوەى ورد مەفرەزەکانى پۆلیسى نەهێشتنى تاوان و بەشى پۆلیسى فریاکەوتن دوو تۆمەتباریان دەستبەسەر کردووە کە بڕى ٤ هەزار و ٦٠٠ دۆلارى ساختەیان پێبوە و ویستویانە لەناو بازاڕى سلێمانى ساغى بکەنەوە.
پۆلیسى سلێمانى ئاشکراشیکردوە، تۆمەتبارەکان دانیشتوى قەزاى دوزخورماتو ن و لەئێستادا بە بڕیارى دادوەر راگیراون و لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.