سلێمانی...لەبەردەم دادگا هاوڵاتییەک کوژرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی شەش هاوڵاتی بەهۆی شەڕكردن لە بەردەم دادگای شارەزوور راگەیاند، کە بەهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژرا.
بەپێی ڕاگەیێندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی "دوێنێ 23-5-2018، لە شارەزوور بەهۆی كێشەی زەوییەوە لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە، هاوڵاتییەكی تەمەن 25 ساڵ بەناوی (س.ح.خ) كوژراوە".
لە راگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەكە تۆمەتبارەكان، كە ژمارەیان 6 كەس بووە دەستگیر كراون، كە لەنێویاندا تۆمەتبار (ع) هەیە، كە هەستاوە بە تەقەكردن و بەپێی ماددەی 406 ی یاسای سزادانی عێراقی و لەسەر بڕیاری دادوەر بەند كراوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ڕووداوەكەوە 4 هاوڵاتی بەسەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون و لە ڕێگەی گواستنەوەدا یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستداوە".