TR KU SO
FB X
Kurdistan

سلێمانی/ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن ڕووی دا و پێنج قوربانی لێکەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 15 Nisan 2021 14:03

پەیامی کورد … سلێمانی/ تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئاسن ڕووی دا و پێنج قوربانی لێکەوتەوە

 

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی تایبەت بە تواندنەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ڕویدا، تیمە ئەمنییەكان و بەرگری شارستانی گەیشتووەنەتە شوێنی ڕوداوەكە.

 

بەڕێوبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکی ئاسندا چوار کارمەند بریندار بوون و کارمەندێکیش گیانی لەدەستداوە.

 

وتیشی، تەرمی یەکێک لە کارمەندەکان گەیشتوەتە پزیشکی دادی و سێ لە بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

Paylas: