TR KU SO
FB X
Kurdistan

سوپاسنامەیەک لە نێچیرڤان بارزانییەوە

📅 08 Nisan 2018 19:00

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی گەلی کوردستان دەکات و سوپاسیان دەکات.

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر بەشداریکردنیان لە پرسەی دلۆڤان بارزانیی برای و دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، سوپاسی خەڵک و بەرپرسانی کوردستان و عێراق و، دۆست و هاوڕێییانی لە سەرانسەری جیهان دەکات ئەمەش دەقەکەیەتی:

 

پڕ بە‌ دڵ سوپاسی ھاوڵاتییانی كوردستان و عێراق، دۆست و ھاوڕێیان لە‌ سە‌رانسە‌ری جیھان دە‌كە‌م بۆ بە‌شداریتان لە‌ پرسە‌ی برای كۆچكردووم و ناردنی پە‌یامی ھاوخە‌می و سە‌رە‌خۆشی.

پشتیوانی و ھاوسۆزی بە‌ڕێزتان جێگە‌ی سوپاس و پێزانینە‌.خوا ھە‌موو لایە‌ك بپارێزێت.

Paylas: