ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد
پەیامی کورد... ئیسرائیل و ئیمارات بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانیان، گرێبەستێکی بازرگانییان واژۆ کرد
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی گرێبەستێکی بازرگانیی ئازادیان واژۆ کرد. ئەوە یەکەمین ڕێککەوتنە لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتێکی "عەرەبی"دا.
ئامانج لەو ڕێککەوتنە، گەیاندنی پەیوەندیی بازرگانیی دوو لایەنە بۆ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار.
ئیمارات پێشبینیی ئەوەی کردووە کە ڕێککەوتنی بازرگانیی دوو لایەن لە ٥ ساڵدا بۆ زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار بەرز دەکەنەوە.
ئەو ڕێککەوتنە لەسەر زۆرێک کاڵا وەکوو مادە خۆراکییەکان، دەرمان، ئەڵماس، زێڕ و زیو، کوود و زۆربەی مادە کیمیایییەکان واژۆ کراوە و بڕیار لەسەر هەرزانکردنی نرخی ئەو کاڵایانە لەلایەن هەر دوو وڵاتەوە دراوە.
داتا و زانیارییەکانی "ئیسرائیل"ش ئەوەی نیشان داوە کە پەیوەندیی بازرگانیی ئیمارات و ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠٢١ی زاییندا گەیشتووەتە ١.٢ ملیار دۆلار.
چەند ساڵێکە کە ئیمارات و ئیسرائیل بە نێونجیگەریی دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا واتە دەوڵەتی "دانێڵد ترامپ" پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە.