TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆسرەت ڕەسووڵ چەند ڕاسپاردەیەک ئاراستەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Mayıs 2019 00:38

پەیامی کورد  ...    کۆسرەت رەسوڵ عەلی، ئەندامانی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایسپارد كە بەشێوەیەكی جیددی كار بكەن بۆخزمەتی پارێزگای سلێمانی و برەو بدەن بە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی و خێراتر جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە بەگشتی.

 كۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بە ئامادەبوونی حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەگەڵ فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبووە و ڕەوتی دانووستانەكانی پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و چۆنیەتی بەشداری یەكێتی لە قۆناغی داهاتووی حوكمڕانی كوردستان بۆ فراکسیۆنەکەی خستەڕو.

کۆسرەت رەسوڵ ووتیشی، "كاری جیددی دەكەم، بۆئەوەی یەکێتی بەشدارییەكی كاراو ڕاستەقینەی هەبێ لە حۆكمڕانی كوردستان و ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی هەبێ لە پرسە گرینگ و چارەنووسسازەكان".
 جێگری سكرتێری گشتی، ئەندامانی فراكسیۆنی سەوزی ڕاسپارد كە بەشێوەیەكی جدی كار بكەن بۆ خزمەتی پارێزگای سلێمانی و دوپاتیكردەوە كە پێویستە چاودێرێكی وردی كارەكانی حكومەت بن و بەرنامەی وردیان هەبێ بۆ خزمەتی سلێمانی و برەودان بەخزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان و خێراتر جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە بەگشتی.

لە كۆبوونەوەكەدا حاكم قادر حەمەجان جەختیكردەوە، كە دەبێت ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕۆڵیان لە چاودێریكردنی فەرمانگەكان هەبێ و هەوڵبدەن بۆ پەكخستنی  گەندەڵی و پاراستنی سەروەری یاسا و بایەخدان بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ،پشتیوانی لە داخوازییەكانی خەڵك بۆپڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بكەن و كار بۆ سەقامگیری و ئارامی وئاسایشی خەڵك و ناوچەكە بكەن.

Paylas: