TR KU SO
FB X
Kurdistan

سروە عەبدولواحید بەفەرمی دەستی لەكاركشاندەوە

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2018 04:25

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەستی لەسەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان دەكێشێتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕ پێکراو ئەمڕۆ 28/2/2018 سروە عەبدولواحید بەفەرمی دەستلەكاركشانەوەی لەسەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشكەش بەفراكسیۆنەكەی كردووە.

 بەپێی ئەم سەرچاوەیە، و بەپێی زانیارییەكان هۆكاری دەست لە كاركشانەوەكەی “بۆ سەرقاڵبوونی بەخوێندن گێڕاوەتەوە”.

ئەمە لەكاتێكدایە سروە عەبدولواحید لەماوەی ڕابردوودا لەسەر لیستەكەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی كاندید كرد بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، بەڵام دواتر لەو لیستە كشایەوە.

Paylas: