Kurdistan
ئاستی گلدانەوەی ئاو لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا
پەیامی کورد... ئاستی گلدانەوەی ئاو لە سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرا
بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە لە سەر ئاستی هەر سێ بەنداوە سەرەکییەکەی هەرێم بڕی ئاوی گلدراوە زیادیکردووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی شەپۆلی باران بارینی چەند رۆژی رابردوو لە ناوچەکە لەماوەی 48 کاتژمێردا لە سەر ئاستی هەر سێ بەنداوی سەرەکی هەرێمی کوردستان گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
بەپێی ئاماری وەزارەتەکە، بەنداوی دوکان 84 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە 77سم ئاستی ئاوی بەرزکردووەتەوە، بەنداوی دەربەندیخان 16 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە ، 24 سم بەرزبووەتەوە.
هەر بەپێی ئامارەی وەزارەتەکە، بەنداوی دهۆک 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی بۆ هاتووە،20 سم بەرزبووەتەوە.