TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆستەکانی پشکی کورد لە خوار وەزارەتەکانەوە

سارا
Yazar
📅 14 Mayıs 2020 21:04

پەیامی کورد    ...    پۆستەکانی پشکی کورد لە خوار وەزارەتەکانەوە

جیگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، زۆر پۆست هەن لە بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان و دەستەکان، بەتایبەت كومیسیۆنى هەڵبژاردن و نەزاهە و پشکی سەربازی و دارایی و بازرگانى و تەندرووستى، دەبێ کورد پشکداری کارای تێیاندا هەبێت.

بەشار کیکی جیگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند : "جگە لە وەرگرتنی سێ وەزارەتەکەی کورد، زیاتر لە چوار هەزار بەڕێوبەری گشتی و ٣٠٠ وەکیلیش لە عێراقدا هەن، لەنێو ئەم پۆستانەشدا زیاتر لە ٢٠٠ پۆست ده بێ بۆ کورد بن، ئەم پۆستانە زۆر گرینگن بۆ کورد و دەبێ نوینەریان هەبێ، بەتایبەت ئەوانەی دەسەڵاتی فیدراڵییان هەیە، بۆ نموونە، دەبێ کورد نوینەری لە سۆمۆ و كشتوكاڵ هەبێت و جێگری دەستەی نەزاهەش پشکی کوردە، لە فەرمانگەی بوودجەی وەزارەتی دارایی و لە فەرمانگەی قەرز و مینحەکانیش دەبێ کورد نوێنەری هەبێ، بریكارى وەزارەتەكانى بازرگانى و تەندرووستى و سوپاسالاری عێراق بۆ کورد دەبێت. ئەمەش بەپێی دەستوور دەبێ پرەنسیپى هاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکاندا بپارێزرێت."

بەشار کیکی ئاماژەیشی دا: "بەهۆی ئەو پەیوەندییە ناجێگیرانەی نێوان هەرێم و حکوومەتی عێراق، لە حکوومەتی عەبادیدا کورد نەمابوو، بەڵام ئەو پۆستانە وەردەگرینەوە، چوونکە ئەم پۆستانە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکی هەرێمەوە هەیە و ناکرێ تەنیا بایەخ به پۆستى وەزیر بدەین.

ناوبراو گوتی: "ئەم مەلەفە لەم کابینەیە کارا دەکرێتەوە، دەبێ کورد پشكى خوى وەربگرێت. دواکەوتنی ئەم مەلەفە له ماوەى ڕابردوودا دوو هۆکاری سیاسی و یاسایی هەبوو، چوونکە دەبێ لە پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدرێت."

Paylas: