TR KU SO
FB X
Kurdistan

سزای لە سێدارە دانی برومەند نەجەفی ژینگەپارێزی کرماشانی ڕاگیرا

Navas Jan
Admin
📅 23 Nisan 2022 21:31

پەیامی کورد... سزای لە سێدارە دانی برومەند نەجەفی ژینگەپارێزی کرماشانی ڕاگیرا

سزای لە سێدارە دانی ژینگەوانێکی کرماشانی هەڵوەشا و لێکۆڵینەوەی دووبارە لەسەر دۆسیەکەی دەستی پێ کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی میدیا حکومەتییەکانی ئێران،، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند حوکمی لەسێدارەدانی "برومەند نەجەفی" ژینگەوانی کرماشانی هەڵوەشا و دەشڵێت بە پێشکەشکردنی دیکۆمێنت و بەڵگەی ڕێکخراوەکەمان لەسەر دۆسیەی نەجەفی قەرار وایە لێکۆڵینەوە لە لقێکی دیکەی دادگا دەست پێوە بکات.

جەمشید موحەبەت‌خانی، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژینگە گوتی: بە پێی دیکۆمێنتەکان تاوانی ئەم ژینگەوانە کوشتنی نەخوازراوە.

و لە درێژەشدا گوتی ئێستا ڕێکخراوی ئێمە ئەرکی تەواویەتی ڕەزایەتی خاوەن خوێن وەربگرێت و کۆتایی بە دۆسیەکە بهێنێت.

ڕێکەوتی ۱۴ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۹۹، یەکێک لە کارمەندانی ژینگەوانی کرماشان، لە ناوچەی بێستوون ڕووبەڕووی چوار ڕاوچی دەبێت و پاش ڕاپۆرت کردن بۆ ناوەند، ئەم ژینگەوانە و ڕاوچییەکان دەکەونە شەڕە تەقە و یەکێکیان بە گولەی برومەند نەجەفی بە سەختی بریندار دەبێت و پاشان گیانی لە دەست دەدات.

Paylas: