TR KU SO
FB X
Kurdistan

یەکیتی بۆ لیدوانەکەی چاوش ئۆغلۆ لە سەر پەکەکە ڕوونکردنەوە دەدات

سارا
Yazar
📅 06 Haziran 2018 03:30

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی توركیا كە ئەمڕۆ ڕای گەیاندبوو گرووپێكی ناو یەكێتی هاوكاری پەكەكە دەكەن، ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و ئاشكرای دەكات بەو لێدوانەی چاوەشئۆغلۆ تووشی سەرسوڕمان بوون.

ئەمڕۆ سێشەم پێنجی حوزەیران/ یۆنیۆ، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكی دەڵێت، بەسەر سوڕمانەوە لەسەر زاری مەولوود چاوەشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا لێدوانێكمان بیست كە یەكێتیی تۆمەتبار دەكرێت بە هاوكاری كردنی پەكەكە.

لەبەشێكی ڕوونكردنەوەی گوتەبێژی یەكێتی هاتووە، هەڵوێستی یەكێتی راگرتنی شەری یەكلایەنەیە لە نێوان كۆماری توركیا و پەكەكە تا ئەمرۆ و سیاسەتی یەكێتیی لە سەر ئەم پرسە نەگۆڕە و "خەبات دەكەین لە پێناو چارەسەر كردنی هەموو كێشەكان بە ئاشتی".

پیرە زیاتر گوتی، یەكێتیی ناخوازێ دڵۆپێك خوێنی لە ژێر هەر ناوێك لە كورد یا تورك و هەر پێكهاتەیەكی تر بڕژێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسیش ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێتی باجی گه‌وره‌ ده‌دات كه‌ هاوكاری په‌كه‌كه‌ ده‌كات و رێگه‌ی داوه‌ له‌سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا بنكه‌و باره‌گا بكاته‌وه‌و چالاكی و ته‌نزیماتی حزبی ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌ش وایكرد له‌ رابردوودا ئابلوقه‌ به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانیدا بسه‌پێنرێت، له‌ئێستاشدا سزای زیاتر به‌هۆی هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیه‌وه‌ سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات.

Paylas: