TR KU SO
FB X
Kurdistan

پاڤڵ تاڵەبانی لە ماڵی تاڵەبانی  پێشوازی لە مالکی دەکات و لە کۆبوونەوەدان

سارا
Yazar
📅 14 Şubat 2022 22:42
پەیامی کورد     ...    پاڤڵ تاڵەبانی لە ماڵی تاڵەبانی  پێشوازی لە مالکی دەکات و لە کۆبوونەوەدان

له‌ماڵى تاڵه‌بانى له‌شارى به‌غدا، بافڵ تاڵه‌بانى‌ و سه‌ركرده‌ى یه‌كه‌مى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ئاشکرا کراوە ، لەئێستادا بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لە کۆبوونەوەدایە.

بە پێی زانیارییەکان " لەبەغدا کۆبونەوەی باڵای بافڵ تاڵەبانی‌ و نووری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح‌ و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق دەستی پێکردوه‌".
وه‌كوو ئەو زانیارییانە کە ڕاگەێندراوە "کۆبوونەوەکە لە ماڵی مام جه‌لال بەڕێوە دەچێت‌ و تێیدا چەندین پرسی گرینگ‌ و ھاوبەش‌ و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی خزمەتگوزاری نیشتمانی تاووتوێ دەکرێت".

Paylas: