TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

Navas Jan
Admin
📅 10 Kasım 2021 00:55

پەیامی کورد… تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ كوژراو و برینداری لێكەوتەوە

بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێك لە قامیشلۆ سێ كەس كوژران و ژمارەیەك كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لە گەڕەكی هیلال لە شاری قامیشلۆ كە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەردایە، ئۆتۆمبێلێك تەقیوەتەوە، سێ كوژراو و ژمارەیەك برینداری لێكەوتووەتەوە.

باسی لەوەشكردووە، تائێستا نازانرێت ئۆتۆمبێلەكە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان تەقێندراوەتەوە یاخود بۆمبڕێژكراوبووە.

Paylas: