Kurdistan
تەقینەوەیەک لە خانەقین ڕووی دا
پەیاما کورد : شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەکی دەنگی لە گەڕەکی ئەرکەوازی خانەقین ڕووی دا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، شەوی سێشەممە ٣/٧/٢٠١٨، بۆبێک لە گەڕەکی ئەرکەوازی خانەقین تەقیوەتەوە.
تەقینەوەكە لە گەڕەكی ئەركەوازی و بە هۆی بۆمبێكی دەنگییەوە بووە کە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.
شاری خانەقین دوای ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ و خیانەتی باڵێکی یەکێتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.