Kurdistan
تاقە کوڕەکەم ئەدرێ لە دار
شاعێری گەورەی سەدە جەلال مەلەکشا هەر چەندەی لە تەندرووستییەکی زۆر خراپدا ژیان بە سەر دەبات بەڵام تێکۆشەرانی وولاتەکەی لە بیر ناکات و وەکوو پشتیوانی و دەربڕینی ناڕەزایی شێعرێک لە زار دڵی دایکی ڕامین حسێن پەناهی دەنووسیت و پێشکەشی ئەو دەکات و وا دەنووسێت :
" تاقە کوڕەکەم ئەدرێ لە دار "
ئێوارەیە
نە مالگ دیارە نە خۆرەتاو
لە بناری شەقامێکدا
پیرەژنێکی قژ هەڵقرچاو ، ئەڕوانیت بۆ زیندانی شار
هەر کەس دیت و ڕادەبوێریت ، پارەیەکی بۆ فڕێ دەدات
پیرەژن لە ناکاو ئەقیژێنێت و هاوار ئەکات
ئای خەڵکینە من سواڵکەر نیم !
من دایکی ئەم نیشتمانەم
ئەزانن بۆچی دەڕوانم بۆ زیندانی شار
سبەینێ بەر لە شەفەق تاقە کوڕەکەم
ئەدرێت لە دار !
جەلال مەلەکشا بۆ دایە شەریفە