یەکێتی مۆلکە بەخشراوەکان بە بەرهەم سالح، لێی وەردەگرێتەوە
به‌پێ زانیاریه‌كانی پەیاما کورد، ده‌زگای زانیاری یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستان، له ئێستادا سه‌رقاڵی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌ن لهسهرسهروهت و سامانی (به‌رهه‌م ساڵح)سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری،پاشان له ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستانه‌وه له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌ر به‌پێی زانییارییه‌كان،به‌شێکی زۆری سامانی به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر ناوی ماڵه خهزورانیهتی،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ڕای گشتی بڵاو نه‌بێته‌وه،ڕای گشتی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رهه‌م ساڵح نه‌زانن،له‌سه‌ر ناوی خۆی دانه‌ناوه.
-هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كان یه‌کێتی نیشتیمانی كوردستان له ئێسته‌دا ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئهوموڵکانهی که هی یه‌کێتیه و لای به‌رهه‌م ساڵحه،له كاتێك جێگری مام جه‌لال بوه وه‌ری گرتون، له‌وانه ڤێلایه‌ک له ئه‌مه‌ریکا وکۆشکێک له هه‌ولێرو ڤێلایهکله(مدینة النخل) له دوبه‌ی وڵاتی ئیمارات و هه‌ندێک موڵکی تر..