TR KU SO
FB X
Kurdistan

تۆمارکرانی ٦١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

Navas Jan
Admin
📅 19 Ağustos 2020 00:57

پەیامی کورد ... تۆمارکرانی ٦١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٢٨٣ چاکبوونەوە و ٢٦ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢١٤ لە هەولێر، ١٥٣ لە دهۆک، ٩١ لە سلێمانی، ٢٥ لە گەرمیان، ٤٣ لە ھەڵەبجە و ٩٢ لە ڕاپەڕین."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "٢٨٣ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک کە ٣٦ لە ڕاپەڕین، ١٢٤ لە ھەولێر، ٣٤ لە گەرمیان، ٢٣ لە ھەڵەبجە و ٦٦ لە دهۆك."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، "٢٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١١ لە هەولێر، نۆ لە سلێمانی، چوار لە گەرمیان، دوو لە راپەڕین."

Paylas: