Kurdistan
تۆنێلی دەربەندیخان دادەخرێت
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ ماوەی نزیکەی (١١) کاتژمێر تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت.
رێژەن بورهان، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاندووە، کە لە کاتژمێر 8:30 خولەکی بهیانییهوه هاتوچۆی ئۆتۆمبیل لە تونێلی دەربەندیخان راگیراوە و بڕیارە تا کاتژمێر (٧)ی ئێوارەی ئەمڕۆ بخایەنێت.
ئاشکراشیکردووە، کە "هۆکاری داخستنەکە نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی هێڵی کارەبای خەتی یانزە دەبێ کە چەند ساڵێکە خراپ بووە، هێڵەكەش لە قەزای دەربەندیخانەوە بۆ گوندەکانی دەوروبەری دەچێت".
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت، "ئێستا تیمەکانی کارەبا خەریکی چاککردنی هێڵەکانی کارەبان".