TR KU SO
FB X
Kurdistan

تۆنێلی پیرمام بەم نزیکانە دەکرێتەوە

📅 02 Nisan 2018 15:05

بەرپرسێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێترین زانیاری لەبارە كردنەوەی تونێلی پیرمام دەدات.

 

ئەندازیار زانا مستەفا عوزێری، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پلاندانان لەوەزارەتی‌ ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕاگەیاند: “ئێستا قۆناخەكانی كاركردنی تونێلی پیرمام لە كۆتاییدایە و چاوەڕیی هاتنی ئامێری هەوا گۆڕكێی تونێل و ئەلیكترۆمیكانیكی دەكەین، کە پێشووتر بەهۆی نەبوونی فڕۆكەخانە هاتنی ئەو ئامێرانە كێشەیان بۆ دروست بوو ئێستاش چاوەڕێ دەكەین لە داهاتوویەكی نزیك بگات”.

روونی كردەوە، بە گەیشتنی ئەو ئامێرانە لە ماوەی دوو هەفتە كارەكان تەواو دەكرێن، گوتیشی: “ناو تونێلەكە قیڕتاو كراوە ئەوەی ماوە سیستەمی هەواگۆڕكێ و سەلامەتی تونێلەكەیە بەم نزیكانە بگات ئەو كاتە دوای ماوەیەكی كەم تونێلەكە دەكرێتەوە”.

تونێلی شەقڵاوە – پیرمام (مەسیف) كە درێژییەكەی 2 كیلۆ مەترە و بەرێگاكەوە زیاتر لە 8 كیلۆ مەترە، 147 ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و سەلاحەددین و شەقڵاوە بە دەڤەری هەریر دەبەستێتەوە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی ئەوەشی خستەڕوو، تەواوبوونی تونێلەكە نیو كاتژمێر رێگای هاووڵاتییان كەم دەكاتەوە، گوتیشی: “20 بۆ 30 خولەك رێگای هاتووچۆی هاوڵاتیان كەم دەبێتەوە و مەترسییەكانی رووداوی هاتووچۆش كەم دەكاتەوە، وای لێ دێت شەقڵاوە دەبێتە گەڕەكێك لە هەولێر”.

Paylas: