Kurdistan
٧٥ تانکەر بەنزین گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
پەیامی کورد ... ٧٥ تانکەر بەنزین گەڕێندرایەوە بۆ ئێران
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان دوای پشكنین بڕیاری ناردنەوەی 75 تانكەر بەنزینی بۆ ئێران دەركردو گەڕێندرانەوە.
بەڕێوبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیان ئاشكرایكردوە:" لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، بەهۆی نەشیاوییانەوە ٧٥ تانكەر بەنزین گەڕێنراوە بۆ وڵاتی ئێران كە لەماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە پشكنین دەرنەچوون".
هەرێمی كوردستان بۆ دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی سوتەمەنی پێویستی بە هاوردەكردنی بەنزینە و بەشێكی بەرچاوی لە ئێرانەوە هاوردە دەكرێت.