یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... یەکیتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
یەکیتی نیشتمانی كوردستان راگهێنددراوێكی دەربارهی رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و دۆڕاندنێكی گشتی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌راگه‌ێندراوێكدا ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی بوو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا، ئه‌نجامه‌كه‌شی به كاره‌سات و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرینگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتاییهات و دوو به‌ره‌كی، ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردوه، " یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردووانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ناجوامێرانه‌ی چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی لایه‌نێكی دیكه كرد، قوربانی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆیدا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاوه‌دانیی شاری كه‌ركووك و ژیانی كه‌ركووكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرله‌خۆنه‌دیو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو".
ده‌قی راگهێندراوهكهی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی:
له ساڵیادی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ردا، سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیده قاره‌مانه‌كانی پارێزگاریكردن له كه‌ركوك و خاكی كوردستان داده‌نه‌وێنین، كه به گیانی خۆیان داستانێكی به‌رزی به‌رگرییان تۆمار كرد و نه‌یانهێشت چه‌واشه‌كارانی مێژوو، له هه‌وڵی زڕاندنی ناو و خه‌بات و رێبازی پیرۆزیاندا، خه‌ونی نه‌زۆك به‌دی بێنن.
١٦ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌رئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك پێشبینی هه‌ڵه و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیجی بو، كه له ریفراندۆمدا فۆرمه‌له كرا و، ئه‌نجامه‌كه‌ی به كاره‌سات بۆ دۆزی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان، و پاشه‌كشێ له ده‌سكه‌وته گرینگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی هات و، دو به‌ره‌كی، ئاژاوه و دۆڕاندنێكی گشتی ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، به به‌رچاوه‌ڕونییه‌وه لێكه‌وته و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی نه‌خه‌مڵیوی له‌مجۆره‌ی له كوردستانی عێراق، له كات و ساتێكی ناوه‌ختدا، ده‌بینی و رای گشتی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وجۆره هۆشیار كرده‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن بێ گوێدانه ئاكامه‌كانی هه‌نگاوی له‌م چه‌شنه، گوێیان له ئامۆژگاری دڵسۆزان، ووڵاتانی زلهێز و ئیقلیمی و په‌یامی ئاشكرای نێرده دیپلۆماسییه‌كان نه‌گرت، به ته‌نها ملیان نا، نیوه‌ی خاكی كوردستان و ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردیان برده سه‌ر هه‌ڵدێرانێكی سه‌خت، و ئه‌گه‌ر ووریایی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان نه‌بوایه، كه‌ركوك به‌ره‌و وێرانی، و خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌ره‌و سه‌رگردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌بران.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ٧٠ی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، به بڕیاری له‌ناكاو و درووستی رووبهڕوونهبوونهوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، توانی ئه‌و بۆشاییه كوشنده‌یه پڕ بكاته‌وه كه له‌ریزی پێشمه‌رگه‌ی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی یه‌كێتیدا له كه‌ركوك و ناوچه‌ی كێشه له‌سه‌ر روویاندابوو.
هێزه‌كانی تر، كه یه‌كێتی نه‌بون، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی یه‌كێتی له پاشه‌كشێ و چۆڵكردنی هێڵی به‌رگری، سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد، هێزه‌كانی ٧٠ و سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیان به ته‌نها له‌به‌رده‌م له‌شكری نابه‌رابه‌ری هێزی هێرشبه‌ردا به‌جێهێشت. یه‌كێتی به بڕیارێكی له‌خۆبوردوانه، ره‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵوێسته ناجوامێرانه‌یه كرد، قوربانیی به ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی دا، تا ده‌سكه‌وته گشتییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، ئاوه‌دانی شاری كه‌ركووك و ژیانی كه‌ركوكییه‌كان بپارێزێت و رێگه نه‌دات، ماڵ و حاڵی كوردانی خێرله‌خۆنه‌دیو، ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕێكی نه‌خوازراو، شه‌ڕێك كه تا ئه‌مڕۆش، نه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و كاتی هه‌رێم، نه په‌رله‌مانی كوردستان، و نه‌هیچ داموده‌زگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان، به‌رامبه‌ر سوپای عێراق بڕیاری به‌رپاكردنی نه‌دا.
بۆیه ئه‌مڕۆ گوتاری چه‌واشه‌كارانی مێژو هه‌ر چۆن بن، هه‌میشه‌یی نین، و كاریگه‌ری له ووره‌ی كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیانی یه‌كێتی له ١٦ی ئۆكتۆبه‌رناكه‌ن. رۆژێك مێژوو ئه‌م دو هه‌ڵوێسته جیاوازه‌ی سه‌ركردایه‌تی ریفراندۆم و، به‌رگریی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له خاكی كوردستان، هه‌ڵاوێرد ده‌كا و به دادپه‌روه‌رییه‌وه ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و كات رۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده ده‌بن و دادگای ویژدانی گه‌ل، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دات.
-
دروود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی به‌رگریكردن له خاكی پیرۆزی كوردستان.
- سه‌رشۆڕی بۆ چه‌واشه‌كاران و ئه‌وانه‌ش، كه هه‌مو مێژویان خۆچه‌ماندنه‌وه بوه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)
16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٠