تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی خەڵک دەکات
پەیامی کورد ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی خەڵک دەکات
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه له ماڵه‌وه نه‌ماونه‌ته‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه هه‌بووه.
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگەیاند: ''داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له ماڵه‌وه بمینێنه‌وه و نه‌هێنه ده‌ره‌وه، چوونكه زۆرینه‌ی زۆری ئەو حاڵهتانەی پۆزه‌تیف بوونه له‌ناو شار و قه‌زا و ناحیه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كه‌ی به‌ركه‌وتنی یه‌كتره و نهمانهوهیانه له ماڵه‌وه."
وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەشڵێت: ''تكا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی تا ئێستا تووشی نه‌خۆشی كۆرۆنا نه‌بوون، خۆتان دوور بگرن له به‌ركه‌وتنی یه‌كتری و به‌ته‌واوه‌تی له ماڵه‌وه بمێننەوە، چوونكه له‌وانه‌یه كه‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ڵگری ڤیرووسی كۆرۆنا بێت و نه‌یزانیبێت، بۆیه خۆتان دوور بگرن و له ماڵه‌كانتان بمێننه‌وه."