TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 03 Kasım 2020 20:15

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە هەزار و ٢٣٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٤٣٦ کەس چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە حەوت هەزار پشکنینی کۆرۆنا کراون، دوو هەزار و ٤٠٤ لە هەولێر، هەزار و ٣٠٤ لە سلێمانی، دو هەزار و ٩٥٤ لە دهۆک، ٦٠ لە هەڵەبجە، ١٩٨ لە گەرمیان و ٨٠ لە راپەڕین بون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە هەزار و ٢٣٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٤٥٣ لە هەولێر، ٢١٠ لە سلێمانی، ٤٧٣ لە دهۆک، ٤٠ لە هەڵەبجە، ٤٢ لە گەرمیان و ١٧ راپەڕین بوون، شەش هەزار و ٤٣٦ کەس چاکبوونەتەوە، کە ١١٤ لە هەولێر، ٣٠٤ لە دهۆک، ٢١ هەڵەبجە، ٢٩ لە گەرمیان و لەماوەی یەک مانگی رابردووشدا پێنج هەزار و ٩٦٨ کەس لە سلێمانی چاکبونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی ئەوەشی خستەڕوو، ٢٣ کەس لەهۆی ڤیرووسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، کە ٧ لە هەولێر، ٦ لە سلێمانی، ٢ لە دهۆک، ٢ لە هەڵەبجە، ٤ لە گەرمیان و ٢ لە راپەڕین بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی، تا ئێستا ٦٦٦ هەزار و ٩٣٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٧٩ هەزار و ٤٥١ کەس تووشی ڤیرووسەکە بوون، ٥٠ هەزار و ٢٩٤ کەس چاکبوونەتەوە و ٢٦ هەزار و ٦٢٥ کەس لەژێر چارەسەردان و دوو هەزار و ٥٣٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: