TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2020 20:30

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ٥٣٠ کەسی دیکەی تووشی ڤیرووسی کۆرۆنا بوون و ٢١ کەسیش بەهۆی ڤیرووسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ٣٢٩ کەس چاکبوونەتەوە و ڤیرووسەکەیان پەڕاندوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٣١٠ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم کراون و لە ئەنجامدا ٥٣٠ تووشبووی پەتاکە تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنوری پارێزگای دهۆک بوون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا ٣٢٩ کەس چاکبوونەتەوە و ٢١ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٢ هەزار و ١٠ کەس تووشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش ٥٦ هەزار و ٦٤٧ کەس چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٩٣٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: