TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 22 Şubat 2021 22:05

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، لە دوێنێوە ١٥٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٥٥ تووشبووش چاکبوونەتەوە و یەک تووشبووش گیانی لەەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٨٧٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١٥٧ تووشبوو تۆمارکراون کە ٧٩ لە هەولێر، ٢٤ لە سلێمانی، ٥١ لە دهۆک و ٣ لە گەرمیان بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەر لە دوێنێوە ٥٥ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ٤٨ لە هەولێر، ٢ لە سلێمانی و ٣ لە دهۆک و دوو تووشبووش لە گەرمیان بوون، نەخۆشێکیش گیانی لەدەستداوە کە لە هەولێر بوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا ١٠٧٩٣٣ تووشبوو تۆمارکراون، ١٠٣٠١١تووشبوو چاکبوونەتەوە و تا ئێستاش ١٤١٤ نەخۆش لەژێر چارەسەردان و ٣٥٠٨ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

 

Paylas: