TR KU SO
FB X
Kurdistan

تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 01 Haziran 2021 22:02

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٩٢٨٠ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش ٥٣٧  تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٣٧ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ٦٨٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ١٠ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر ٣ کەس، سلێمانی ٣ کەس، گەرمیان ٢ کەس و لە دهۆکیش ٢ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

Paylas: